به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەید حەسەن نەسروڵا دوێشەو لە شەوی عاشورای حوسێنی(ع) بەئاماژە بە پەلامارە نوێیەکانی عەرەبستان بۆسەر سەنعا وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئالی سەعوود لەڕۆژی ڕووناکدا پەلاماردەکەنە سەر کۆڕێکی تازیەداری و بەئەنقەست ژمارێکی زۆر لەخەڵکی بێتاوان دەکوژن. سەید حەسەن نەسروڵا بەئاماژە بەوەی کە عەرەبستان لە حیساباتەکەی لە پەلامار کردنەسەر یەمەن هەڵی کرد، وتی: رژیمی سەعوودی کاتێک پێی وابوو، دەتوانێ لەچەند حەوتەدا چارەنووسی شەڕ لە یەمەن یەکلا بکاتەوەو سەرکەوتن بەدەست بێنێ، هەڵەیەکی مێژوویی کردووە .
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان هەروەها وتی: عەرەبستان لە زیاتر لە یەک ساڵ و نیودا پەلامارگەلی قورسی بۆسەر یەمەن دەس پێ کردووەو خەڵکی مەزلومی یەمەن سەرباری بێ دەنگیی جیهانی، لەهەمبەر پەلامارەکانی عەرەبستان هەروا خۆڕاگری دەکەن.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان هەروەها سەبارەت بە قەیرانی سووریا وتی: ئامانجی رژیمی سەعوودی لە پێداگریی لەسەر وازهێنانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دەسەڵات، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رژیمی ئسرائیلە.
نەسروڵا هەروەها وتی: ئەمریکا، عەرەبستان و ژمارێک وڵاتی ناوچە، پێ دادەگرن لەسەر ئەوەی کە ڕێچارەی رامیاری لە سووریا بێ ئاکام دەبێ.
هێرشی ئاسمانی لەئەنقەستی هاوپەیمانی سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی تازیەباری لە سەنعای یەمەن، ٩٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٥٤
News ID: 784940
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی: سەعوودییەکان لەئەنقەست کۆڕی تازیەباری لە سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد